1 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی دەرەکی جەنگی سوودان درێژە پێ دەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی دەرەکی جەنگی سوودان درێژە پێدەدات و هێرش بۆ سەر مەدەنییەکان زیاد دەکات.

نێردەی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی چەک، تەکنەلۆژیای سەربازی و تۆڕە بیانییەکان دەبنە هۆی درێژەکێشانی جەنگی سوودان و زیادبوونی هێرشە دوورمەوداکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان. 

نێردەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دا کە چەک، تەکنەلۆژیای سەربازی، چەکداران و تۆڕەکانی گەیاندنی دەرەکی دەبنە هۆی درێژەکێشانی جەنگی سوودان و بەهێزکردنی توانای سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بۆ ئەنجامدانی هێرشی دوورمەودا لە ناوچە مەدەنییەکاندا؛ ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا زیاتر لە هەزار کەس لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژراون بە جۆرێک هەندێک لە پێشێلکارییەکان دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ، هاوکات تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە ئیمارات، چاد، لیبیا و سۆماڵ چەک و ڕاهێنان و چەکداریان بۆ هێزەکانی پشتیوانیی خێرا دابین کردووە و تا دوو هەزار بەڵێندەری کۆڵۆمبیش هاوکارییان لە بەگەڕخستن و چاککردنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و سیستمە پێشکەوتووەکاندا کردووە. 

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هەردوو لایەنی ململانێکە تۆمەتبار کراون بە بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانە، قوتابخانە، بازاڕ و کەمپی ئاوارەکان، و ئاماژە بە کوژرانی لانیکەم ٧٠ کەس کراوە لە هێرشێکی سوپای سوودان بۆ سەر نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئەلدوعەین»؛ لەبەرانبەر ئەم دۆخەشدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە کە سزای قەدەغەکردنی چەک کە بەسەر هەرێمی دارفووردا سەپێنراوە فراوانتر بکرێت تاوەکو سەرجەم ناوچەکانی دیکەی خاکی سوودانیش بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    ناتۆ هۆشداری لە ناکۆکییە نوێیەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا دا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانیی دەرەکی جەنگی سوودان درێژە پێ دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میسر... لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ کەس گیانیان لەدەست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێدەچێت سەرۆکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چین پێکەوە کۆ ببنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: نیگه‌رانین له‌ پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كان و له‌ هه‌وڵی دیبلۆماسی به‌رده‌وام ده‌بین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترامپ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت دیاری دەکات

سەرەتا