1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە
پەیام
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کردنەوەی گەرووی هورمز تەنیا بە ئیرادەی تاران دەبێت و وڵاتەکەی توانای هەیە کۆنتڕۆڵی گەرووەکە لەژێر ڕکێفی خۆیدا بهێڵێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" ی ئێرانی لەسەر زاری ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران بڵاوی کردەوە، نەیارانی وڵاتەکەی کە پێشتر لە ناوچەکەدا هاتوچۆیان دەکرد، ئێستا بۆ دووریی ٥٠٠ میل هەڵهاتوون. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە نەیارانیان ئاخ بۆ ئەو ڕۆژانە دەخوازن و پەنا بۆ کردەوەی تێکدەرانە دەبەن، بەوپێیەی ناتوانن گەرووەکە بکەنەوە یان دایبخەن.
عەزیزی ڕوونیشی کردەوە کە دوژمن لەو خاڵانەی کراونەتە ئامانج، توندترین لێدانی بەرکەوتووە و ئاگاداری ئەم ڕاستییەشە، جەختیشی کردەوە کە ئێران توانای خۆی بە ئەمریکییەکان نیشان دەدات و ئەتوانێت کۆنتڕۆڵی گەرووەکە لەژێر ڕکێفی خۆیدا بهێڵێتەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی دووپاتی کردەوە تاران چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، دەروازەی گەرووی هورمز بەبێ ویست و ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە