2 کاتژمێر پێش ئێستا
168 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بنكهكانی ئهمریكامان له ئیمارات و كوهیت بۆردومان كرد
پهیام
سوپای ئێران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک و درۆنی خۆکوژی، بنکەکانی ئەمریکای لە ئیمارات و كوهیت کردووەتە ئامانج و هەڕەشەی وەڵامێکی وێرانکەریش بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئێران، هێرشەکان سیستەمەکانی پەیوەندیی مانگە دەستکردەکان، کۆگاکانی کەرەستەی سەربازی و شوێنی مانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای لە بنکەی "ئەحمەد جابر" لە كوهیت گرتووەتەوە. هاوکات، لە بنکەی "مەنهاد" لە ئیمارات، شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکان و سیستەمە ڕادارییەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای ئێران هۆشداریی داوە کە هێزەکانیان بۆ هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا ئامادەن و بە "وەڵامێکی توند و وێرانـکەر" ڕووبەڕوویان دەبنەوە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتن و سزادانی لایەنی هێرشبەر بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە