1 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە
پەیام
لە یەكەمین دەركەوتنیدا وەك ڕاوێژكاری سەرۆككۆماری سووریا، مەزلووم عەبدی لە كەناڵێكی تووكییەوە دەڵێت: ئامانجی سەرەكییان ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئەنقەرە و كۆتاییهێنانە بە خەباتی چەكداری لە ناوچەكەدا.
مەزلووم عەبدی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی (ئیلكە) ی توركی كە ئەمڕۆ هەینی بڵاو كرایەوە، ئاشكرای كرد كە گفتوگۆیەكی بنیاتنەرانە لە نێوان ئەوان و توركیادا دەستی پێ كردووە، جەختیشی كردەوە كە پەیمانی بە خۆی داوە تا ناچار نەبێت، ڕێگە نەدات گەلی كورد جارێكی دیكە تووشی شەڕ و نەهامەتی ببێتەوە.
ئەم دەركەوتنەی عەبدی بە جلی مەدەنییەوە، دوای ئەوە دێت كە پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بە سوپای سووریا بەتەواوی كۆتایی هات، و بە مەرسوومێكی فەرمیی سەرۆكایەتیی كۆمار وەك ڕاوێژكاری ئەحمەد شەرع دەستنیشان كرا.
لەلایەكی دیكەوە، ئەم چاوپێكەوتنە پشتڕاستكەرەوەی ئەو هەواڵەیە كە دوێنێ پێنجشەممە لە میدیاكانی توركیاوە بڵاوكرایەوە، كە تێیدا وەزارەتی ناوخۆی توركیا بە فەرمی ناوی مەزلووم عەبدی لە لیستی داواكراوانی تیرۆر دەرهێنا.
لە میانەی قسەكانیدا، عەبدی تیشك دەخاتە سەر داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان، خوێندن بە زمانی كوردی و دەستووری نوێی سووریا، ئەو گۆڕانكارییانەشی بە وەرچەرخانێكی مێژوویی ناو برد كە دوای 15 ساڵ، سیاسەتی كوردی لە خەباتی چەكدارییەوە بردووەتە ناو قۆناغێكی نوێی سیاسی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە