2 کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

پەیام 

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركووكی بانگهێشت كردووە و لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا، بەهۆی لێدوانەكانی لەبارەی پاڵپشتییەكانی توركیا بۆ پێكهاتەی توركمان، لێپرسینەوەیەكی توند و سەرزەنشتی كردووە. 

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ كەناڵی "پەیام" ئاشكرای كرد، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا، محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركووكی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەیەكی توند كردووەتەوە. 

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زەیدی بە توندی سەرزەنشتی پارێزگاری كەركووكی كردووە لەسەر ئەو لێدوانانەی كە تایبەت بوون بە ڕۆڵی توركیا لە پارێزگای كەركووك و پشتگیری بۆ توركمانەكانی عێراق.

ئەم كاردانەوەیەی سەرۆكوەزیران دوای ئەوە دێت، كە پێشتر محەمەد سەمعان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو؛ توركیا پاڵپشتییەكی تەواو لە پێكهاتەی توركمانی كەركووك دەكات. 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار شاندی توركمانەكانی عێراق سەردانی توركیایان كردووە و پەیوەندییەكی نزیكیان لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە دروست كردووە، ئەوەش نیگەرانی بەغدای لێكەوتووەتەوە.

محەمەد سەمعان، كە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بەپێی ڕێككەوتنێكی سیاسی پۆستی پارێزگاری كەركووكی وەرگرت، توانی كۆتایی بە دابڕانێكی 100 ساڵەی توركمانەكان لەو پۆستە بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا