1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار
پەیام
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 5 ملیار و 875 ملیۆن دینارە و بە بەراورد بە ههفتهی رابردوو بە بڕى یەک ملیار و 875 ملیۆن دینار کەمیکردووە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە پێنج ملیار و 845 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ 4ى 9ى 2026، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی یەک هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، لە رۆژی(29ـی 8ـی 2026 بۆ 4ـی 9ـی 2026) ، پێنج ملیار و 845 ملیۆن و 428 هەزار دینار بووە، کە لە 78%ی بەشێوەی نەختینەیە و 22%یشی بەشێوەی چەكە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەراورد بە داهاتیی هەفتەی پێشووتر، کە زیاتر لە حەوت ملیار و 720 ملیۆن بوو، ئەم هەفتەیە داهات کەمی کردوە.
پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە