1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
هه‌زار و 342 كه‌س به لافاوه‌كه‌ی نیپاڵ مردوون و پێنج هه‌زاریش بێسه‌روشوێنن
په‌یام
ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی ولێتی نیپاڵ به‌رز بووه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سی بێسه‌رشووێنبوویش به‌رده‌وامه.
میدیاكانی ناوخۆی نیپاڵ بلێویان كرده‌وه: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ناوچه‌ی ڕاسوا و چوارده‌وری له نزیك سنووری چین گرته‌وه بۆ هه‌زار و 342 قوربانی به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده وته‌بێژی سوپای نیپاڵ به جۆرێك له بێئومێدییه‌وه باسی لێ كرد، به‌لێم پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای چوار هه‌زار و 886 كه‌سی بێسه‌روشوێنبووی لافاوه‌كه‌ی نیپاڵه به‌رده‌وامه و پۆلیسی نیپاڵیش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و دابه‌شكردنی یارمه‌تیه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و پرۆسه‌كانی دیكه‌ی فریاگوزاری نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار پۆلیسی له ناوچه زه‌ره‌رمه‌ندبووه‌كانی لافاوه‌كه بلێو كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی 26ی مانگی ڕابردوو زریانێك ناوچه‌ی ڕاسوای نیپاڵی گرته‌وه و به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه ده‌یان پرد ڕووخان و ناوچه‌كه زیانی به‌ر كه‌وت و قوربانییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە