57 خولەک پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ده كهشتیمان به ئامانج گرت
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە وەڵامی ئامانجگرتنی ٥ كهشتی ئێرانی لەلایەن ئەمریکا، لە تەنگەی هۆرمزدا ٢ کەشتیی ئەمریکایی، ٨ كهشتی و ١٠ کەشتیی جۆراوجۆر ئامانج گیراون.
بەپێی ئاژانسی میهری ئێران، لە راگهیهنراوێكی سوپای پاسداراندا هاتووە کە لە وەڵامی هێرشەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ٥ كهشتیی ئێرانی لە کەنداوی عهرهبی، وەڵام دراوەتەوە.
ڕاگەیاندنەکە ئاماژەی بەوە کرد ٢ کەشتی و ٨ كهشتیی سەر بە ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانج گیراون و زیانی قورس بەو کەشتییانە گەیشتووە، هەروەها ڕایگەیاند ١٠ کەشتییەکەش کە بە هاندان و پشتگیریی هێزی سەربازیی ئەمریکا هەوڵی تێپەڕین لە «ناوچەی قەدەغەکراو» لە تەنگەی هۆرمزدا دەدەن، بهئامانج گیراون.
سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە کۆنترۆڵ و چاودێریی تەنگەی هۆرمز لە دەستی سوپای پاسدارانی ئێرانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە