09/09/2026 505 جار خوێنراوەتەوە

ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

پەیام
هێزە چەکدارەکانی ئوردون ڕایانگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان ١٨ مووشەکی بالیستیی ئێرانییان لە کۆی ٢٠ مووشەک بەرپەرچداوەتەوە و تێکشکاندووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە. 
وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردون لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوو مووشەکەکەی دیکە لە ناوچەی چۆڵ و دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان کەوتوونەتە خوارەوە. ڕوونیشی کردەوە کە هێزە چەکدارەکان بەپێی ڕێکارە کارگێڕییە پەسەندکراوەکان مامەڵەیان لەگەڵ هەڕەشەکەدا کردووە، بە شێوازێک کە پاراستنی ئاسمانی شانیشینەکە و سەلامەتیی هاووڵاتییان مسۆگەر بکات. 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزە چەکدارەکان داوایان لە هاووڵاتییان کردووە لە هەر پارچە و کەرەستەیەکی نەناسراو دوور بکەونەوە و دەستی لێ نەدەن و، ڕاستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە. 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای ئوردون هۆشداری دا لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و زانیاریی نادروست و داوای کرد تەنها پشت بە بەیاننامە و سەرچاوە فەرمییەکان ببەسترێت. هەروەها دووپاتی کردەوە سیستەمەکانی چاودێری، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بەرگریی ئاسمانی لە بەرزترین ئاستی ئامادەییدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا