1 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد


ئیسرائیل داوای لە بەریتانیا کرد کۆنسوڵخانەکەی لە قودسی ڕۆژهەڵات دابخات و دیپلۆماتکارانی بگەڕێنێتەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ سەپاندنی سزاکانی لەندەن بەسەر ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی کەناری خۆراوا. 

بەگوێرەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، ئیسرائیل کۆنسوڵخانەی بەریتانیای لە قودسی ڕۆژهەڵات ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت دابخرێت و دیپلۆماتکارە دیاریکراوەکانی لەماوەی ۳۰ ڕۆژدا بگەڕێنێتەوە بەوپێیەی دواتر مۆڵەتی دیپلۆماسییان لەدەست دەدەن. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دەبێت نوێنەرانی بەریتانیا لە نێردەی هەماهەنگی غەززە بە سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، هاوشانی دیپلۆماتکارانی بەریتانیا لە ڕامەڵڵا، لەماوەی حەوت ڕۆژدا ئەو وڵاتە جێبهێڵن. 

ئەم ڕێکارانە دوای ئەوە هات کە جیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو بەریتانیا دەبێت کۆنسوڵخانەکەی لە قودسی ڕۆژهەڵات کە لای دەسەڵاتی فەلەستینی باوەڕپێکراوە دابخات، وەک پەرچەکردارێک بەرانبەر بڕیاری لەندەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل لە کەناری خۆراوا. پێشتریش ئیسرائیل چەندین نووسینگەی دیپلۆماسیی لە ڕامەڵڵای پایتەختی ئیداریی دەسەڵاتی فەلەستینی ناچار بە داخستن کردبوو. 

لە هەمان کاتدا، فەرەنسا و کەناداش لەگەڵ بەریتانیا بڕیاریان داوە هاوردەکردنی کەلوپەل لە ئۆردوگا جوولەکەنیشتەجێبووەکانەوە قەدەغە بکەن. بەپێی وتەی سێ سەرچاوە کە ویستوویانە ناوەکانیان ئاشکرا نەکرێت، حکومەتی ئیسرائیل کە پێشبینیی ئەم سزایانەی کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتانەی پشتیوانییان لە ڕێکارەکەی بەریتانیا کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ده‌ كه‌شتیمان به‌ ئامانج گرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

سەرەتا