09/09/2026 473 جار خوێنراوەتەوە

٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

پەیام

وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، ئایسلاند، ئیرلاند، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، ئیسپانیا، سوید و بەریتانیا ڕایانگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیکردنیان لەگەڵ ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل سنووردار کردووە. 

وەزیرانی دەرەوەی ئەو ١٢ وڵاتە لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە، "ئەگەری ھەیە ھەڵسوکەوتەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا ببێتە مایەی لەناوبردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و خراپترکردنی بارودۆخەکە، لەوانەش بڕیاری پێشکەشکردنی تەندەر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ئۆردوگای جوولەکەنشینیE١ لە قودس ڕۆژھەڵات کە جێگەی قبوڵکردن نییە". 

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاندی بێرنھام و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنەی ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە پێویستە ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگریکردن لە زیانی زیاتر لە کەناری ڕۆژئاوا بگیرێتەبەر". 

وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، ئایسلاند، ئیرلاند، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، ئیسپانیا، سوید و بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشداوە کە مامەڵەی بازرگانیکردنیان لەگەڵ  ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل لە سەر  سنووردار کردووە. 

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "ئێمە پێکەوە سوورین لەسەر پاراستنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر بۆ بەدیھێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی، لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانەی کە لە بەیاننامەی نیویۆرکدا ھاتووە کە ساڵێک لەمەوبەر پەسەند کرا، جگە لەوەش ئێمە بە توندی دژی ھەر ھەوڵێک دەبین کە ببێتە مایەی لکاندنی خاکی فەڵەستین بە ئیسرائیل و ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا