1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ دووجار داواكاریی سعودیەی بۆ لێدان لە حوسییەكان ڕەتكردووەتەوە
پەیام
ماڵپەڕی «ئاكسیۆس» بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریكایی ڕایگەیاند: محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە، دوێنێ پێنجشەممە دوو جار پەیوەندی بە دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە كردووە و داوای لێدانی حووسییەكانی یەمەنی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ترەمپ داواكارییەكەی ڕەت كردووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی ئەمریكاش لە ئێستادا پلانی هەنگاوی سەربازیی ڕاستەوخۆ دژی حووسییەكان نییە.
بەرپرسانی ئەمریكایی بە هاوتاكانی سعودییان ڕاگەیاندووە "سەرنجی سەرەكی ترەمپ لەسەر ئێران و پاراستنی گەرووی هورمزە و نایەوێت بەرەیەكی سەربازیی نوێ بكاتەوە".
لەهەمانكاتدا، هەر چەندە واشنتن نیگەرانە لە فراوانبوونی شەڕ لە یەمەن و دەیەوێت پشتگیریی زیاتر لە سعودییە بكات، بەڵام بە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ بچێتە نێو جەنگەكە.
سەرەڕای ڕاپۆرتەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ كام لە كۆشكی سپی، یان باڵیۆزخانەی سعودی لە واشنتن، سەبارەت بە داواكارییەكی لەو شێوە ڕوونكردنەوەیان نەداوە و پشتڕاست، یان بەرپەرچیان نەداوەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە مانگی تەمموزیش ڕایگەیاندبوو سعودیە هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاتووچۆی كەشتییەكان لە دەریای سوور لە هێرشەكانی حوسییەكان پێك بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە