2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
دوای كۆنترۆڵكردنی بابولمەندەب، هەڕەشە بۆ سەر كەشتییەكانی سعودیە دروستبووە
پەیام
لە نوێترین پێشهاتدا و دوای كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی حكوومەت لەو ناوچانە، گرووپی (ئەنساروڵڵا)ی حوسییەكانی یەمەن كۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی باب المندب، دوورگەی ستراتیژی میون، شاری موخا و دورگەی زوقریان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی «فرانس پرێس» و سەرچاوە حكوومییەكان، چەكدارانی حوسی توانیان بە بەكارهێنانی بەلەم و هێرشی مووشەكی پێگەكانیان لەو ناوچەیەدا جێگیر بكەن و دەست بەسەر دەروازە سەرەكییەكانی بازرگانیی نەوت و كەرەستە بازرگانییەكان لە دەریای سووردا بگرن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە حوسییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە هەڕەشە بۆ سەر كەشتییەكانی سعودیە لە دەریایی سور دروست دەكەن. سەرچاوەیەكی حكوومی حوسییەكانیش دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی میونی لە نێوەڕاستی دوورگەی بابولمەندەب ئاشكرا كرد.
گەرووی بابولمەندەب دەكەوێتە لای باشووری سەر دەریای سوور و هاوشێوەی گەرووی هورمز ڕێڕەوێكی گرنگی كەشتیوانی و هەناردەكردنی نەوتە لە جیهاندا پێشتر و لە بەرانبەر دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە، لەلایەن حوسییەكانەوە جووڵەی كەشتیوانی تێدا ڕاگیرا، بەو هۆیەشەوە كەشتییەكان ئاڕاستەی جووڵەیان بۆ ڕێڕەوی دیكە لە كیشوەری ئەفریقیا دوور خستەوە، بەو هۆیەوە خەرجی و كاتی بار و كەشتییەكانیان زیاتر لەسەریان دەكەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە