1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
مانگی هەشتی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆماركراوی جیهان بووە
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتێك مانگی هەشتی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆماركراوی جیهان بووە.
خزمەتگوزاریی كۆپرنیكۆس بۆ چاودێریی كەشوهەوای ئەورووپا ڕایگەیاندووە: ناوەندی پلەی گەرمای هەوای جیهان لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە 16 پۆینت 96 پلەی سیلیزی، كە بە لە هەزاردا یەك پلە لە تۆماری پێشووی مانگی تەممووزی 2023 زیاترە، ئەم جیاوازییە كەمە واتە هەر دوو مانگەكە بە نزیكەیی لە سەرەوەی تۆمارەكان یەكسانن.
كۆپەرنیكۆس ئاماژەی بەوەیش كردووە "گەرمای ڕووی دەریاكانی جیهانیش ئاستێكی مێژوویی تۆمار كردووە و ئۆقیانووسەكان بۆ سێ مانگی بەردەوام لە ئاستی گەرمای بەرزدا بوون".
هەروەها ئۆقیانووسەكان زیاتر لە 90%ی گەرمای زیادەی دروستبوو بەهۆی گازەكانی گەرمبوونەوەی جیهان هەڵدەگرن كە فشارێكی زۆر لەسەر ژینگەی دەریایی و كۆمەڵگە كەنارییەكان دروست كردووە.
لە ئەورووپای ڕۆژئاوا و ئەمریكایش، مانگی ئابی ڕابردوو گەرمترین هاوینی تۆماركراوی مێژوو بووە و تۆماری ساڵی 2003ی تێپەڕاندووە.
لەو چوارچێوەیەشدا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن كە بەردەوامبوونی بەكارهێنانی سووتەمەنییە بەبەردبوو، یان فۆسیلییەكان دەتوانێت ببێتە بەردەوام ژمارە پێوانەییەكانی پلەكانی گەرما بشكێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە