1 کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان هەوڵی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان ئێران و ئەمریكا دەدات

پەیام

پاكستان هەوڵی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەنێوان ئێران و ئەمریكا دەدات و خۆیشی لە دیارییكردنی لایەنی بەرپرس لە شكستی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەپارێزێت.

عاسم ئیفتخار ئەحمەد، نوێنەری هەمیشەیی پاكستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: سەرەڕای بەربەستەكان، بەڵام پاكستان لە هەوڵە چڕەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەردەوامە. 

عاسم ئەحمەد لە دیدارێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ) ئاماژەی بەوە كرد كە كەمیی متمانە لە نێوان هەردوولادا ڕێگرە لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوانیاندا واژۆ كراوە.

نوێنەری پاكستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕوونیشی كردەوە كە دوودڵییەك هەیە سەبارەت بە جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكە. ئەو وتیشی: ئیسلاماباد لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ واشنتۆن و تاران لە پەیوەندیدایە.

 سەبارەت بە لایەنی بەرپرسیار لە شكستهێنانی بەردەوامیی دانوستان و ڕێككەوتن، ئەحمەد ڕایگەیاند: ئاسان نییە دیاری بكرێت كێ زیاتر دوودڵە، یان ئامادەیی زیاتری بۆ گەڕانەوە هەیە؟!

لە مانگی حوزەیراندا، واشنتۆن و تاران گەیشتبوونە یاداشتنامەیەك بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان و كردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر پرسی ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەكان جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە تووشی شكست بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    مانگی هەشتی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆماركراوی جیهان بووە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینار كەمیكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان هەوڵی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان ئێران و ئەمریكا دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ دووجار داواكاریی سعودیەی بۆ لێدان لە حوسییەكان ڕەتكردووەتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنەكانمان كۆتایی دێت و لێی پەشیمان نیم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن لە نەخشە نوێیەكەی جیهان ناڕازییە و داوای پێداچوونەوە و چاككردنی دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانیانەوە، جەزائیر بەتەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات پچڕاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان ڕێکەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریکردن لە سعودییە کارا دەکات؟ وەزیری دەرەوە وەڵام دەداتەوە

سەرەتا