1 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینار كەمیكردووە

پەیام

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە حەوت ملیار  دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاترلە شەش ملیار دینار كەمیكردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی حەوت ملیار و 162 ملیۆن و 753هەزار ، 977دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاترلە شەش ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 13 ملیار 500 ملیۆن دینار بووە.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 85%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 15% بەشێوەی چەك بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی هەشتی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆماركراوی جیهان بووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینار كەمیكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان هەوڵی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان ئێران و ئەمریكا دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ دووجار داواكاریی سعودیەی بۆ لێدان لە حوسییەكان ڕەتكردووەتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنەكانمان كۆتایی دێت و لێی پەشیمان نیم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن لە نەخشە نوێیەكەی جیهان ناڕازییە و داوای پێداچوونەوە و چاككردنی دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانیانەوە، جەزائیر بەتەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات پچڕاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان ڕێکەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریکردن لە سعودییە کارا دەکات؟ وەزیری دەرەوە وەڵام دەداتەوە

سەرەتا