1 کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: ئەو فشارانەی خراونەتە سەر ئێران گەیشتوونەتە ئاستێكی زۆر مەترسییدار

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران هۆشداری دەدات لە گەیشتنی فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بە قۆناغێكی مەترسیدار و جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەكاتەوە.

لە میانی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەیوەندیدار بە لوتكەی وڵاتانی "برێكس" لە پایتەختی هیندستان، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ئەو فشار و گەمارۆ ئابووری و سەربازییانەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسڕائیلەوە خراونەتە سەر وڵاتەكەی لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئاستێكی زۆر هەستیار و مەترسییدار.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا "جیهان بە دۆخێكی نەخشەی سیاسیی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت، تێیدا ئامرازە ئابورییەكان دەكرێنە قەڵغان بۆ پەستانی سیاسی دژ بە وڵاتان". 

هەروەها جەختی كردەوە كە تاران سەرەڕای توندبوونەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان و پەرەسەندنە سەربازییەكان، ڕووبەڕووی ئاستەنگەكان دەبێتەوە.

ئەم وتانەی سەرۆكی ئێران هاوكاتن لەگەڵ گرژییە بەردەوامەكانی ناوچەكە و ئاڵۆزییەكانی دۆسیەی ئەتۆمی تاران، لەكاتێكدا سەركردەكانی بریكس تاوتوێی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئەو فشارانەی خراونەتە سەر ئێران گەیشتوونەتە ئاستێكی زۆر مەترسییدار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و وڵاتانی كەنداو بەشداری كۆبوونەوەیەك لەسەر گەرووی هورمز دەكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەكان: كەشتیوانی لە بابولمەندەب بۆ هەمووانە جگە لە سعودییە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسیییەكان بە پیشڕەوییەكانیان فشارەكانیان لەسەر حكومەتی یەمەن زیاتر دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لاریجانی توانای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەمریكا هەبووە، بۆیە ئیسرائیل به‌ ئه‌نقه‌ست تیرۆری كرد"

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كۆنترۆڵكردنی بابولمەندەب، هەڕەشە بۆ سەر كەشتییەكانی سعودیە دروستبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاسایشی دەریای سوور بە ڕێزگرتن لە یەمەنییەكان دەستەبەر دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیخوازی ئەتۆمی پاشەكشە ناكەین

سەرەتا