1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ئیندۆنیزیا.. بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەك 130 كەس بێسەروشوێنن
پەیام
بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە دەریای جاڤا لە ئیندۆنیزیا، لانیكەم شەش كەس گیانیان لەدەستدا و 130 كەسی دیكەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاژانسی گەڕان و فریاگوزاریی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند كە كەشتیی "ڤیرگۆ ترانسپۆرت 8" بە 243 سەرنشینەوە، لە نێویاندا 30 كارمەندی كەشتییەكە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتداران پچڕاوە؛ هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە كە تیمەكان توانیویانە زیاتر لە 100 سەرنشین بە سەلامەتی ڕزگار بكەن و بۆ بەندەرێكی ڕۆژهەڵاتی جاڤایان بگوازنەوە.
لە لایەكی دیكەوە، دوودی پورواگاندی، وەزیری گواستنەوەی ئیندۆنیزیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، بەپێی چاودێریی تیمی هێلیكۆپتەرە فریاگوزارەكان دیارە كە كەشتییەكە بە تەواوی نوقمی بنەوە نەبووە و لەسەر ئاوەكە ماوەتەوە، لێكۆڵینەوەش بۆ دەستنیشانكردنی هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
هاوكات بەرپرسی نووسینگەی ئاژانسی فریاگوزاری لە بانجارماسین دووپاتی كردەوە كە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان بە بەشداریی چەندین كەشتی، تیمی تایبەت و هێلیكۆپتەر بەرەو دوا پێگەی دیاریكراوی كەشتییەكە دەستیپێكردووە، بە مەبەستی ڕزگاركردنی ئەو دەیان سەرنشینەی تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە