1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
سوپای یەمەن دەیان بارهەڵگر مووشەک، چەک و تەقەمەنی بە ئامانج گرت
سوپای یەمەن دەیان بارهەڵگر مووشەک، چەک و تەقەمەنی حووسییەکانی بۆردومان کرد.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، سوپای یەمەن بڵاوی کردووەتەوە کە بە دەیان بارهەڵگری حووسییەکانیان لە پارێزگای تەعز بە ئامانج گرتووە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، بارهەڵگرەکان چەک و تەقەمەنی و مووشەکی حووسییەکانیان هەڵگرتووە و لە پارێزگاری تەعزەوە بەرەو سەنعای پایتەخت بەڕێوە بوون.
لەم بارەیەوە تا ئێستا حووسییەکان هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە