1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
"ئێران وێنەی بنكەیەكی ئەمریكی لە مانگی دەستكردی چینیەوە پێگەیشتووە"
پەیام
ئەمریكا وێنەی مانگە دەستكردەكانی چین دەبەستێتەوە بە هێرشێكی ئێران بۆ سەر بنكەكەی لە ئوردن كە ژمارەیەك سەربازی تێدا كوژران.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: ئێران وێنەی كوالێتی بەرزی لە مانگە دەستكردەكانی چینەوە بەدەست گەیشتووە پێش هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ئوردن لە مانگی تەمموزی ڕابردوو كە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكی كوژران.
بەرپرسە ئەمریكیەكان سەرچاوەی ئەو لایەنە چینیەیان ئاشكرا نەكردووە كە وێنەی مانگە دەستكردەكانی بە ئێران داوە، هەروەها حكومەتی چینیش بە تێوەگلانی ڕاستەوخۆ و بەشداری لە پلاندانان و جێبەجێكردنی ئەو هێرشە مووشەكییەدا كە لە مانگی حەوتدا كرایە سەر بنكەی موەفەق سەلتی لە ناوچەی ئەزرەق و سێ سەرباز كوژران، تۆمەتبار نەكراوە.
ئاشكرابوونی ئەم بابەتە لەكاتێكدایە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە هەڵكشاندایە و هێرش و بۆردومانەكان و فشاری ئابوروی بەردەوامە و ئەم ڕووداوەش بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە بە ڕوونترین ئاماژە دادەنرێت كە هاوكارییەكانی چین بۆ ئێران لەم جەنگەدا لێكەوتە و زیانی گیانی لەسەر هێزەكانی ئەمریكا داناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە