1 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
پوتین: زیاتر لە 30 هەزار سزا بەسەر ڕووسیا سەپێنراوە
پەیام
سەرۆكی ڕووسیا ئاشكرای دەكات كە زیاتر لە 30 هەزار سزا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنراوە كە نزیكەی نیوەی كۆی ئەو سزایانە بەسەر وڵاتانی دیكەدا سەپێنراوە.
لە میانی وتارێكیدا لە كۆڕبەندێكی بازرگانیی لە هیندستان، ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند: زیاتر لە 30 هەزار سزا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنراوە، ئەمەش نزیكەی دووهێندەی كۆی سزا سەپێنراوەكانە بەسەر هەموو وڵاتەكانی دیكەی جیهاندا.
وتەكانی پووتین كە بەر لە كۆبوونەوەی لوتكەی برێكس لە نیودەلهی هات، تێیدا وڵاتە ڕۆژئاواییەكانی تۆمەتبار كرد بە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ڕابردووی خۆیان، لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئامرازەكانی فشار، لەوانە سزا، ڕێگریكردن لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەكان، ئامانجگرتنی دامەزراوە پیشەسازی و لۆجستیكییەكان و هێڵەكانی بۆری، هەروەها دەستبەسەركردنی كەشتییەكان.
وتیشی: ئەو وڵاتانەی سیاسەتی سزا بەكار دەهێنن، ڕووبەڕووی كێشەی ئابووری بوونەتەوە، لەوانە كەمیی بودجە، بەرزبوونەوەی قەرزی گشتی و دابەزینی بەرهەمی پیشەسازی، بەجۆرێك پیشەسازیی وڵاتانی یۆرۆ لەماوەی ساڵانی ڕابردووا 8% كەمی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە