1 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
عهراقچی دوای سەردانەکەی بۆ چین: بڕیارەکانی ئەمڕۆ هاوسەنگیی ستراتیژیی ناوچەکە دیاری دەکەن
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ پەکین ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارانەی لەم قۆناغەدا دەدرێن، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و قووڵیان لەسەر هاوسەنگیی ستراتیژیی داهاتووی ناوچەکە دەبێت.
عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» کە ئاژانسی «تەسنیم»ی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرای کرد کە ڕاوێژ و گفتوگۆی سەرکەوتووانەی لەگەڵ هاوبەشە چینییەکانیان ئەنجامداوە؛ هاوکات عهراقچی جەختی لەوە کردەوە کە تاران بایەخ و گرنگییەکی تایبەت بەو هاوبەشییە ستراتیژییە دەدات کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ پەکین بنیاتی ناوە و پەرەی پێداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا لە تۆڕی «ئێکس» هۆشداری دا کە هەر هەنگاو و بڕیارێک لە ئێستادا بنرێت ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لەسەر هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دەبێت و دەرئەنجامی فرەلایەنی لێدەکەوێتەوە؛ لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، عهراقچی پێداگری لەوە کرد کە «چوار بنەماکەی ئاشتی» کە لەلایەن شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چینەوە خراونەتەڕوو، گرنگی و ڕۆڵێکی میحوەرییان لە قۆناغی ئێستادا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە