1 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا 3 كه‌س سزا دران كه‌ یه‌كێكیان سزای له‌سێداره‌دانه‌

په‌یام
دادگای تاوانە سەربازییەکان لە حەلەب، سزای بەسەر چوار تۆمەتباری دۆسیەی پێشێلکارییەکانی ئازاری ٢٠٢٥ی کەناراوەکانی سووریادا سەپاند، کە یەکێکیان سزای لەسێدارەدانە. 

بە سەرۆکایەتیی دادوەر زەکەریا بەکار، دادگاکە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری یەکەم و زیندانیی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتباری دووەم دەرکرد. هەروەها سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەر تۆمەتباری سێیەمدا سەپێنرا و تۆمەتباری چوارەمیش بێتاوان دەرچوو. 

ئەم دۆسیەیە حەوت تۆمەتبار لەخۆ دەگرێت و بڕیارە سزای سێ تۆمەتبارەکەی دیکە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا یەکلا بکرێتەوە. بڕیارەکان دوای چەند دانیشتنێکی ئاشکرا هاتن کە تیایاندا دادگا گوێی لە وتەی تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان گرت. هاوکات تاوتوێی بەڵگە و گرتە ڤیدیۆییەکانی ناو دۆسیەکە کرا، کە بەشێکیان بۆ سەلماندنی دروستی و کاتی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەیان، خرانە ژێر پشکنینی وردی هونەری و تەکنیکییەوە. 

قۆناغی یەکەمی دادگاییکردنە ئاشکراکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بە بەشداریی ١٤ تۆمەتبار دەستی پێ کرد، پێش ئەوەی دواتر دۆسیەکان بەپێی لایەنەکانی ناو کەیسەکە لێک جیا بکرێنەوە. 

پاشخانی دۆسیەکە پەیوەستە بە ڕووداوەکانی شەشی ئازاری ٢٠٢٥ی کەناراوەکانی سووریاوە، کاتێک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان، و دواتر پێشێلکاری بەرانبەر بە مەدەنییەکان لە چەند ناوچەیەکی کەناراوەکان لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی نیشتمانیی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ڕاستییەکان، لەو هێرشە سەرەتاییانەدا ٢٣٨ ئەندامی سوپا و ئاسایش کوژراون، لە ڕۆژانی دواتریشدا کۆمەڵێک پێشێلکاری دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنی تۆمارکراون کە بە وتەی لیژنەکە، لەلایەن کەسانی تاک و گرووپی بچووکەوە بە پاڵنەری جیاواز ئەنجام دراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا 3 كه‌س سزا دران كه‌ یه‌كێكیان سزای له‌سێداره‌دانه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمەریکا داواکاریی ڤیزەی مەحموود عەبباسی ڕەت کردەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگەیاندنی حکومی: زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كه‌س لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بێسەروشوێنن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری: پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه‌ و هاوكاری بێته‌ ژووره‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ باڵەخانەیەک داڕما و سەدان باڵەخانەی دیکەش مەترسی داڕمانیان لەسەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگی پەسەندکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ موجته‌با خامنه‌یی توند و سنووردارن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕما و زیاتر له‌ 100 كه‌س كه‌ ئاواره‌بوون بوونه‌ قوربانی

سەرەتا