1 رۆژ پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندیی لەسەر بەشداریی شاندێكی حكومەتی ئێران لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دەربڕی و ڤیزای بۆ بەرپرسانی باڵای تاران دەركرد. 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندەكە بەشداری خولی نوێی كۆبوونەوەكان بكەن، بەڵام چەندین مەرج و سنووربەندی توندیان بۆ گەشتكردن و جوڵەكانیان لە ناو خاكی ئەمریكا بۆ دیاری كراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، ئەندامانی شاندە ئێرانییەكە ڕووبەڕووی سنووربەندی توند دەبنەوە و بۆیان نییە كاڵای گرانبەها بكڕن، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ سیاسەتە چەسپاوەكانی واشنتن بەرامبەر بەو وڵاتە.

جەختی كردەوە، كە ژمارەی ئەندامانی ئەم شاندەی تاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر كەمترە و تەنها ڕێگە بە تیمە سەرەكییەكە دراوە ئامادەی دانیشتنەكان بن.

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی واشنتن و تاران بە قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبن و سنوورداركردنی جوڵەی دیپلۆماتكارە ئێرانییەكان بەشێكە لە فشارە بەردەوامەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. بۆ پاراستنی مزگەوتەكان سەكۆیەكی دیجیتاڵی ڕاگەیەنرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئێران زیاترلە 43 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریكا كەوتووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ ڕێككەوتنێكی بۆ كۆنترۆڵی هەمیشەیی دوورگەی گرینلاند ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی تەقینەوەكەی پاكستان بۆ 31 كوژراو بەرزبووەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەر رێککەوتنێکی پێشنیارکراو لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبێت ڕەتیدەكەینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە 150 وڵات داوا لە ئەمریكا دەكات ڤیزا بە شاندی فەڵەستینی بدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون دەدرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

سەرەتا