1 کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

جارێكی دیكە هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون دەدرێت

پەیام 

سەرۆكی كۆریای باشوور  ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە لە مانگەكانی داهاتوودا لووتكەیەك لە نێوان ترەمپ و كیم جۆنگ ئون ئەنجام بدرێت.

لی جای میونگ، سەرۆكی كۆریای باشوور لە كۆنگریەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سیئۆل ئاشكرای كرد، سەرەڕای نا دڵنیایی، بەڵام هەوڵەكان بۆ سازكردنی لووتكەیەك لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆنگ ئون لە مانگەكانی داهاتوودا بەردەوامن.

 ناوبراو جەختی كردەوە كە ترەمپ حەز بە گفتوگۆ دەكات و حكومەتی كۆریای باشووریش هەموو هەوڵێكی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو ئەگەرە بكاتە ڕاستی.

سەرۆكی كۆریای باشوور ئاماژەی بەوە كرد كە سەرەڕای سەختیی دۆخەكە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم لووتكەیە مەحاڵ نییە. 

لای خۆیەوە تا ئێستا كۆریای باكوور هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی بەرانبەر بەم قسانەی سەرۆكی كۆریای باشوور نەبووە.

ئەمە و لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021، ترەمپ و كیم سێ جار كۆ بوونەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی ئەتۆمی كۆریای باكوور، بەڵام گفتوگۆكان بەبێ ئەنجامی كۆتایی هەڵوەشانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون دەدرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

سەرەتا