2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە 150 وڵات داوا لە ئەمریكا دەكات ڤیزا بە شاندی فەڵەستینی بدات
پەیام
بە دەنگی 152 وڵات، كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەمریكا كرد ڤیزا بە شاندی فەڵەستینی بدات.
كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی 152 دەنگ بڕیارێكی پەسەند كرد كە تێیدا داوا لە ئەمریكا دەكات دەستبەجێ بڕیاری ڕێگریكردن لە بەشداریكردنی شاندی فەڵەستین لە دانیشتنەكانی كۆمەڵەكەدا هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمریكا، ئیسرائیل و پاراگوای دژی بڕیارەكە دەنگیان دا. ڕیاز مەنسوور، نوێنەری فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان جەختی كردەوە كە ئەم دەنگدانە پشتیوانییەكی جیهانیی بەهێزە بۆ مافی فەڵەستینییەكان.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ئەم هەنگاوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە سەركەوتن بۆ دۆزی فەڵەستین و پێشێلكاریی ئەمریكا بەرانبەر بە "ڕێككەوتنامەی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان" ناو برد.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە ئیدارەی ئەمریكا بۆ ساڵی دووەم لەسەریەك، بە پاساوی جیاوازیی پەیوەست بە تیرۆرەوە ڤیزای بە شاندی باڵای فەڵەستین نەدا بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی نیویۆرك.
سەرەڕای ڕێگرییەكان، بڕیارە مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین، لە 24ی ئەم مانگەدا لەرێگەی ڤیدیۆوە وتاری خۆی پێشكەش بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە