2 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە
پەیام
هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە و، لێكۆڵینەوە لە كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا دەكرێت.
پێگەی ئاكسیۆس بڵاویكردەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و پیت هێگسیس وەزیری جەنگ بڕیاریانداوە بە هێشتنەوەی بوونی سەربازیی و هێزەكانی ئەمریكا بەم ئاستەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكۆتایی ئەمساڵ وەك ئامادەكارییەك بۆ پاراستنی ئامادەیی ئەو هێزانە و ئەگەری دەستپێكردنەوەی كردەوە سەربازییەكان.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد پێنتاگۆن لێكۆڵینەوە لە پلانێك دەكات بۆ كشانەوەی یەك لەسەر سێی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا و ئەو كشانەوەیە فڕۆكە و كەشتی جەنگی و چەكیش لەخۆ دەگرێت.
بەرپرسانی ئەمریكا لەو بڕوایەدان پێویستە دۆناڵد ترەمپ بڕیاربدات بۆ كۆتایی هێنان بە كردەوە سەربازییەكان بەخێرایی، چونكە سوپای ئەمریكا توانای پارێزگاری لە باڵانسی هێز و ئامادەیی ئێستای نییە بۆ ماوەیەكی درێژ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە