3 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر داوای سعودیە، چین داوای لە ئێران كردووە هێرشی حوسییەكان ڕابگرێت
پەیام
پەكین بە شێوەیەكی نهێنی داوای لە تاران كردووە توانای خۆی بەكاربێنێت بۆ ڕاگرتنی هێرشی حوسییەكانی یەمەن لە دەریای سووردا.
ئەم هەوڵە دیپلۆماسییەی چین پاش داواكارییەكی سعوودیە دێت كە تێیدا داوای لە پەكین كردبوو دەستوەردان بكات بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەكان و گواستنەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە ناوچە ستراتیژییەكاندا.
بەرپرسانی چین لە كۆبوونەوەكانیاندا جەختیان لەوە كردووەتەوە كە تێكچوونی باری ئەمنی و ئاسایشی دەریاكان زیانی گەورە بە بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی پەكین دەگەیەنێت.
چین وەك گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێران و هاوبەشێكی گرنگی بازرگانی، دەیەوێت تاران حوسییەكان ناچار بكات دان بە خۆیاندا بگرن.
لە وەڵامی داواكارییەكەی پەكیندا تاران ئاماژەی بەوە كردووە كە هێوربوونەوەی دۆخەكە تەنیا بەندە بە وەستانی جەنگی غەززە و كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە ناوچەكە.
ئەم فشارانەی پەكین لە كاتێكدایە كە هەڕەشەكانی سەر كەشتیوانی لە گەرووی بابولمەندەب بووەتە مەترسی بۆ سەر بازاڕی وزەی جیهان و چین دەیەوێت بەبێ هەڕەشەی ڕاستەوخۆ، پێگەی ئابووریی خۆی بەكاربێنێت تاوەكو تاران قایل بكات كۆنترۆڵی زیاتری بەسەر هاوپەیمانەكانیدا هەبێت و ڕێگری لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە