2 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی توركیا بپاڵێوێتەوە

پەیام 

ڕاوێژكاری باڵای سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەنیازی خۆپاڵاوتنەوەیە بۆ خولی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كە بڕیارە لە ساڵی 2028 بەڕێوە بچێت. 

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی دەستوور دەبێت پەرلەمان بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات بۆ ئەوەی ڕێگەی یاسایی بۆ خۆپاڵاوتنی دووبارەی ئەردۆغان خۆش ببێت.

میدیاكانی توركیا لە زاری مەحمەت ئوچوم ڕاوێژكاری باڵای سەرۆككۆماری توركیاوە ئاشكرایان كردووە ئەگەر 360 پەرلەمانتار دەنگ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدەن ئەوا لە 16ی نیسانی ساڵی 2028 دا پرۆسەكە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی یاسا بەركارەكانی توركیا بڕیار وابوو هەڵبژاردنی داهاتوو لە مانگی ئایاری هەمان ساڵدا بكرێت بەڵام بۆ تێپەڕاندنی بەربەستە یاساییەكانی بەردەم ئەردۆغان هەمواركردنەوەی كاتەكە بە پێویست دەزانرێت.

ئەم هەوڵە سیاسییە نوێیەی ئەنقەرە مشتومڕی زۆری لە ناوەندە سیاسییەكاندا دروست كردووە و حكومەت دەیەوێت لە ڕێگەی ڕێككەوتنی ناو پەرلەمانەوە درێژە بە دەسەڵاتی سەرۆكی ئێستا بدات.

 چاودێران پێیان وایە ئەم جموجۆڵانە نیشانەی ئامادەكارییەكی پێشوەختەن بۆ پاراستنی پێگەی دەسەڵات لە توركیا و ڕێگریكردن لە هەر گۆڕانكارییەكی كتوپڕ كە ڕەنگە كار بكاتە سەر سەقامگیریی سیاسیی وڵاتەكە لە ساڵانی داهاتوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    لە هورمز ڕۆژانە سێ كەشتی تێدەپەڕێت لەكاتێكدا پێشتر 120 بووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی توركیا بپاڵێوێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر داوای سعودیە، چین داوای لە ئێران كردووە هێرشی حوسییەكان ڕابگرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا 3 كه‌س سزا دران كه‌ یه‌كێكیان سزای له‌سێداره‌دانه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمەریکا داواکاریی ڤیزەی مەحموود عەبباسی ڕەت کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیاندنی حکومی: زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كه‌س لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بێسەروشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری: پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه‌ و هاوكاری بێته‌ ژووره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ باڵەخانەیەک داڕما و سەدان باڵەخانەی دیکەش مەترسی داڕمانیان لەسەرە

سەرەتا