1 کاتژمێر پێش ئێستا 23 جار خوێنراوەتەوە

سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

پەیام 

بەهۆی ئاڵۆزییەكی خێڵەكییەوە لە ناوچەیەكی نێوان سودان و باشووری سودان، 26 كەس كوژران و 82ی دیكە بریندار بوون.

هێزی ئاسایشی كاتیی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونیسفا) لە ناوچەی ئابیی نێوان سوودان و باشووری سوودان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی توندوتیژیی نێوان هۆزەكانی دینكا نەگۆك و موسێرییە لە بازاڕی هاوبەشی "ئامیێت"، 26 كەس كوژران و 82 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەم گرژییانە دوای ئەوە هاتن كە لەم مانگەدا دوو پیاو لە هەردوو هۆزەكە بە جیا كوژران، ئەمەش بووە هۆی هەڵكشانی گرژییەكان.

هێزە نێودەوڵەتییەكە ڕایگەیاند، دەستبەجێ هێزی زیاتریان لە بازاڕەكە و دەوروبەری جێگیر كردووە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و غانی كومار، فەرماندەی هێزەكە، ئاماژەی بەوە كرد كە لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ سەرۆك هۆزەكان بۆ ڕێگریكردن لە خوێنڕشتنی زیاتر و هاندانیان بۆ چارەسەری ئاشتییانە.

جێگەی باسە، ناوچەی ئابیی لەدوای جیابوونەوەی باشووری سودان لە ساڵی 2011ـەوە ناوچەیەكی كێشەلەسەرە، ململانێی نێوان ئەم دوو هۆزەیش مێژوویەكی كۆنی هەیە و زۆرجار بەهۆی ناكۆكی لەسەر لەوەڕگە و ئاوی ئاژەڵان، شەڕ و پێكدادانی خوێناوی لێ دەكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئێران دەدەین

سەرەتا