2 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

پەیام 

ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامن لە بۆردومانكردنی چڕی یەكتری، ڕووسیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیای كرد و، سەدان درۆنیش لە ئاسمانی مۆسكۆ تێكشكێندران.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە: هێزەكانیان شەوی ڕابردوو هێرشیان كردووەتەسەر كەشتی و بەندەرەكانی ئۆكرانیا و بنكەیەكی لۆجیستیان لە هەرێمی ئۆدیسا بۆردومان كردووە كە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەمباركردنی كەلوپەلی سەربازیی هێنراو لە ئەوروپاوە.

هاوكات سوپای ڕووسیا بۆردومانی چواردەوری شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیای كرد و پێنج هاووڵاتی برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی لەوەكرد شەوی ڕابردوو 629 درۆنی ئۆكرانی لە ئاسمانی چەند ناوچەیەك لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی تێكشێندراون كە بەپێی زانیارییەكان 350 درۆنیان لە ئاسمانی مۆسكۆ بووە.

هێرش و بۆردومان لە نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی جەنگی نێوانیان كە چوار ساڵە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

سەرەتا