1 کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

پەیام 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دەستیپێكرد و ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا هەڵبژاردنەكە بە نادادپەروەر ناودەبات و پوتن دەڵێت هەڵبژاردنەكە یارمەتیدەر بێت بۆ هێنانەدی سەركەوتن لە جەنگ.

ئەمڕۆ هەینی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دەستیپێكرد و تاوەكو ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 110 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی 450 ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا كە بە ئەنجومەنی دۆما ناسراوە.

ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەی بە نادادپەروەر ناودەبات بەتایبەت لەدوای ئەوەی ڕێگری كرا لەوەی ئۆپۆزسیۆن خۆیان كاندید بكەن، لەنێو وەرەقەی دەنگدان ناوی 10 حزب و پارتی سیاسی تێدایە كە سەرجەمیان پشتیوانی كرملین و جەنگ دەكەن و حزبی یابلوكو دوورخرایەوە لە هەڵبژاردن كە دژی جەنگە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا وتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی سەركەوتنی ڕووسیا بەسەر ئۆكرانیادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

سەرەتا