2 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

پەیام 

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەكان لە ئێران  لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە مانگی شوباتدا دوو هێرشیان ‏كردووەتە سەر قوتابخانە و ناوەندێكی وەرزشی لەو وڵاتە و گومان دەكرێت تاوانی جەنگیان ئەنجام دابێت.

هاوكات لە ڕاپۆرتەكەدا ‏ئاماژە بەوە كرا كە دەسەڵاتدارانی ئێران لە كاتی سەركوتكردنی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەكاندا، تاوانی دژی مرۆڤایەتییان بەرانبەر ‏هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجام داوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو نێردەیە، هێرشێك كراوەتە سەر قوتابخانەی شەجەرە تەییبە لە شاری میناب و بەو هۆیەوە زیاتر لە 150 كەس ‏گیانیان لەدەست داوە كە نزیكەی 120 كەسیان قوتابی بوون.

لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن هیچ بەڵگەیەك نەبووە بۆ ئەوەی ئەو قوتابخانەیە بۆ ‏مەرامی سەربازی بەكاربهێنرێت.

هەروەها هێرشێكی تر كراوەتە سەر ناوەندێكی وەرزشی لە لامەرد و بووەتە هۆی كوژران و ‏برینداربوونی 22 كەس و زیان گەیاندن بە چەندین بینای نیشتەجێبوون.

ڕاپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە كە دەسەڵاتدارانی ئێران لە كاتی ناڕەزایەتییەكاندا پەنایان بۆ ئەشكەنجەدان، گرتنی هەڕەمەكی و ‏بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ بردووە.

 هەرچەندە ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوانە بڕیاری دادوەری نین، بەڵام دەكرێت لە داهاتوودا وەك ‏بەڵگەی یاسایی لە لێكۆڵینەوە تاوانكارییەكاندا پشتیان پێ ببەسترێت و وەك سەرچاوەی فەرمی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئێران دەدەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا و چین دژی پڕۆژەبڕیارێكی ئەمریكا بۆ سزادانی ئێران دەوەستنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌غرب ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ باڵیۆزخانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌راقچی دوای سەردانەکەی بۆ چین: بڕیارەکانی ئەمڕۆ هاوسەنگیی ستراتیژیی ناوچەکە دیاری دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندی لۆجیستی و هێڵی شەمەندەفەری ئۆكرانیامان کردە ئامانج

سەرەتا