1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین
پەیام
سەرۆكی كۆریای باشوور جەختی كردەوە وڵاتەكەی هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز ڕەوانە ناكات.
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لی جای میونگ، سەرۆكی كۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیئۆل پابەندە بە سیاسەتی خۆبەدوورگرتن لە ململانێ سەربازییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و هیچ هێزێكی شەڕكەر بۆ گەرووی هورمز نانێرێت.
سەرۆكی كۆریای باشوور ئاماژەی بەوە كرد كە ئەركی سەرەكییان تەنیا پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان و هاووڵاتییانی خۆیانە، نەك بەشداریكردن لە جەنگ یان خستنە ژێر فەرمانی بیانی هێزەكانیان.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە واشنتۆن گوشاری بۆ سەر هاوپەیمانەكانی هێناوە بۆ بەشداریكردن لە پاراستنی ئاسایشی ئەو گەرووە ستراتیژییە، پێشتر حكومەتی كۆریا بیرۆكەی پێشكەشكردنی "هاوكاریی ئەمنی" بۆ پاراستنی كەشتییەكانی خستبووە بەر باس، بەڵام جەختی كردەوە كە ئەمە مانای بەشداریكردن لە جەنگ نییە.
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی كۆریا باسی لە ئەگەری ئەنجامدانی لووتكەیەك لە نێوان ئەمریكا و كۆریا كرد لە مانگەكانی داهاتوودا، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێك یەكلایی نەبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە