1 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

په‌یام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی چەند باڵیۆزخانەیەکییەوە لە ناوچەکە، ئاستی هۆشدارییە ئەمنییەکانی بۆ هاووڵاتیانی بەرز کردەوە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوچەکە بە دۆخێكی ئەمنیی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و ئەگەری پەرەسەندنی گرژیی چاوەڕواننەکراوی لێ دەکرێت. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە داوای لەو ئەمریکییانە کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتەجێن، لەوپەڕی ئامادەباشی و وریاییدا بن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی کایەی ئاسمانی و دروستبوونی ئاستەنگ لە گەشتەکانیاندا. هەروەها هانی ئەو کەسانەشی داوە کە لە دەرەوەی ناوچەکەن، بە جدی پێداچوونەوە بە هەر پلانی گەشتکردندا بکەن کە بۆ  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان بە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێت. 
لەلایەکی دیکەوە، گەڕانەوەی پێشوەختە و کتوپڕی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوینەهەواری کامپ دەیڤدەوە بۆ کۆشکی سپی، دۆخێکی پڕ لە چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێی لە واشنتن دروست کردووە. ئەمەش بەتایبەتی دوای ڕووداوی ڕێگریکردنی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری "ئێف-١٦" دێت لە پێشێلکارییەکی ئاسمانی بەسەر هاوینەهەوارەکەدا. 
ئەم گەڕانەوەیە هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەگەری تاوتوێکردنی بژاردەی سەربازی دژی ئێران و حوسییەکان. ئەمەش کەمێک پێش گەشتەکەی ترامپ دێت بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجامدانی لوتکەیەکی چاوەڕوانکراوی باڵا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی کەنداو، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار چەكوچۆڵی نوێ بە ئۆكرانیا دەفرۆشێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئەمریكا بەهۆی ژیری دەستكردەوە كەوتووەتە نێو هەڵەیەكی شەرمەزاركەرەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا پلانی گەڕاندنەوەی نزیكەی 500 هەزار كۆچبەری سوری هەیە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. بۆ پاراستنی مزگەوتەكان سەكۆیەكی دیجیتاڵی ڕاگەیەنرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئێران زیاترلە 43 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریكا كەوتووە

سەرەتا