1 کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی جەنگی غەززەوە نەتەنیاهوو كەمترین كۆبوونەوەی دبلۆماسیی لەگەڵ دەكرێت

پەیام

ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردەوە كە وتارەكەی بنیامین نەتەنیاهۆ لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەنگە دواهەمین وتاری بێت لە كاروانی سیاسییدا، لە هەوڵێكدا بۆ باشتركردنی وێنەی ئیسرائیل و پێگەی سیاسیی خۆی لەسەر ئاستی جیهان.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، نەتەنیاهۆ بە كارنامەیەكی سنووردارەوە، كە پێشبینی دەكرێت مانەوەی لە نیویۆرك لە هەشت كاتژمێر تێپەڕ نەكات، بەشداری لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

بەپێی سەرچاوە ئەمریكییەكان بەهۆی ناڕێكیی كاتەكانیانەوە، هیچ دیدارێك لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە بەرنامەكەیدا نییە. ئەمەش 15هەمین وتاری نەتەنیاهوو بوو لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان.

هاوكات نووسینگەی نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە، ناوبراو لە پەراوێزی سەردانەكەیدا لەگەڵ نۆ سەركردەی جیهان كۆدەبێتەوە، كە پێنجیان لە وڵاتانی ئەمریكای باشوورن بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی تەلئەبیبە لە كاتێكدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی جەنگی غەززە و فراوانكردنی نیشتەجێكردنی جولەكەكان لە كەناری ڕۆژئاوا تووشی گرژی بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی غەززەوە نەتەنیاهوو كەمترین كۆبوونەوەی دبلۆماسیی لەگەڵ دەكرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کێ ئەرکی پاراستنی پزیشکیانی لە ئەمریکا ئەستۆدایە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێڕه‌وی بارێکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بەرەو هۆنگ کۆنگی چین گۆڕدراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا ده‌ پێگه‌ی له‌ ئه‌فغانستان بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌غرب.. ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یه‌نرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: هه‌ڕه‌شه‌و زۆردارییه‌كانی ئه‌مریكا ئێمه‌ به‌هێزتر ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك.. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق كۆبوونه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێشبینی ده‌كه‌م به‌خێرایی له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن

سەرەتا