1 کاتژمێر پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

نوجەبا: گەشتەکان لە عێراق بۆ ئێران دەستپێنەكەنەوە، فڕۆکەخانەکان پەکدەخەین

پەیام

بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەكان دەكات ئەگەر گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ نەكەنەوە.

ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكانی عێراق دەكات پرسی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران بەخێرایی چارەسەر بكەن و كۆتایی بە هەژموونی ئەمریكا بهێنن. 

ناوبراو هۆشداری دەدات ئەگەر گەشتەكان بەزوویی دەستپێ نەكەنەوە، لایەنگرانی خۆیان و ڕێكخراوە مەزهەبییەكان بۆ مانگرتنێكی سەرتاسەری ڕەوانەی ناو فڕۆكەخانەكان دەكەن. 

كەعبی ئاماژەی بەوە كردووە كە باسكردنی سەروەریی خاكی عێراق لەگەڵ بەردەوامیی كۆتوبەندەكانی سەر گەشتەكانی ئێران یەكناگرێتەوە، چونكە ئەم دۆخە كاریگەریی خراپی لەسەر هاتوچۆی زیارەتكاران و كەرتی ئابووری دروست كردووە. 

ئەمینداری نوجەبا جەختی كردەوە ئەگەر ئاسانكاری بۆ گەشتەكان نەكرێت، داوا لە ئەندامانی بزووتنەوەكە و كەژاوەی حسێنییەكان و خزمەتگوزارانی مەزارە ئایینییەكان دەكەن لەناو هۆڵەكانی فڕۆكەخانەكانی عێراقدا مان بگرن، ئەمەیش وەك كاردانەوەیەكی توند تا ئەو كاتەی بەتەواوی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ تاران ئاسایی دەبنەوە و سەرجەم بەربەستەكان لادەبرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدایە هەندێك لە گه‌شتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوجەبا: گەشتەکان لە عێراق بۆ ئێران دەستپێنەكەنەوە، فڕۆکەخانەکان پەکدەخەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: سەروەریی یاسا دەسەپێنین و عێراق دەكەینە ناوەندێكی جیهانیی وزە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم گەشتەكانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هەنگاوی كردەیی بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان دەنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. داوای ڕووبەڕووبوونەوەی هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگە دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بنکەی سەربازیی باشیک ڕاده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عالییه‌ نوسه‌یف به‌ حه‌وت ساڵ زیندانیكردن سزا درا

سەرەتا