1 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٤٣ جار کایەی ئاسمانیی لوبنان پێشێل كراوه
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە ڕێگەی دڕۆن، فڕۆکە و هێلیکۆپتەرەکانییەوە، ١٤٣ جار کایەی ئاسمانی لوبنانی پێشێل کردووە.
ستێفان دوجاریک لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆی کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کرد و رایگهیاند، "کڵاو شینەکان ڕایانگەیاندووە کە لەنێوان ڕۆژانی هەینی بۆ یەکشەممە، ١٢ کەشتی هێزی دەریایی ئیسرائیل هاتوونە ناو ئاوەکانی لوبنان.
دوجاری باسی لەوەش کرد کە لەم ماوەیەدا ١٤٣ جار ئیسرائیل کایەی ئاسمانی لوبنانی بە ڕێگەی دڕۆن، فڕۆکە و هێلیکۆپتەرەکانییەوە، پێشێل کردووە.
وتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد کە لەم ماوەیەدا ١٦٦ گوللە تۆپ و یان مووشەک بەرەو خاکی لوبنان ئاراستە کراون کە دەرکەوتووە هەمووی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک ڕاشیگەیاند لەم ماوەیەدا هیچ هێرشێکی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل تۆمار نەکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە