54 خولەک پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
میدیای عێراقی: گهشتهكانی نێوان تاران و نهجهف بههێڵی ئاسمانیی عێراق دهبێت
پهیام
گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان نەجەف و تاران دەست پێ دەکەنەوە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا تەنیا ڕەزامەندی نیشان داوە لەوەی کە هەموو گەشتەکانی هاتن و چوون، پێویستە لە لایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە ئەنجام بدرێت.
ڕێگە دەدرێت فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتە ئاسمانییەکانی بە مەبەستی پەروەردەیی و تەندروستی بۆ ئێران بەردەوام بێت.
بە پێی هەواڵێکی میدیای فەرمی عێراق، لە ئاکامی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بۆ لێخۆشبوون لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بە ڕووی ئێراندا، بەرپرسانی واشنتۆن ڕێگەیان داوە کە تەنیا فڕۆکەخانەی نەجەف کراوە بێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە کە دوای هەوڵە چڕەکانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، عەلی زەیدی گەشتە ئاسمانییەکانی لەنێوان نەجەف و تاران دەستیان پێ کردووە.
بەشێک لە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتە کە گەشتە ئاسمانییەکانی لەنێوان نەجەف و تاران تەنیا بۆ ماوەی مانگێک دەست پێ دەکەنەوە و ئەوەش بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران، دۆخی تەندروستی و پەروەردەیی دەبێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا تەنیا ڕەزامەندی نیشان داوە لەوەیکە هەموو گەشتەکانی هاتوچوون، پێویستە لە لایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە ئەنجام بدرێت.
ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، لەسەر بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، خزمەتگوزاری لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران داخرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە