2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی دەکرێت
ئەبو موجاهید عەساف بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵڵا هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی کرد ئەگەر لە بەرژەوەندیی گەل کار نەکات، هاوکات هۆشداریی داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە گەمارۆی سەر ئێران دا.
لە بەیاننامەیەکدا ئەبو موجاهید عەساف بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵڵا ڕایگەیاند دەبێت سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنگرانی بزانن هەر حکوومەتێک بۆ بەرژەوەندیی خەڵک کار نەکات، بە هەموو شێوازێک کار بۆ ڕووخاندنی دەکرێت.
عەساف دەسەڵاتدارانی بەغدای بە خۆشاردنەوە لە پشت بڕیارە نەخوازراوەکان تۆمەتبار کرد و هۆشداری دا ئەگەر گەمارۆی ئاسمانیی سەر ئێران لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەردەوام بێت، ئاستی گرژییەکان بەرز دەکەنەوە تا دەگاتە داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بەشداری لە گەمارۆدانی تاراندا دەکەن.
ئەم هەڕەشە نوێیانە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی عێراق کەوتووەتە ژێر گوشاری توندی سزاکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ تاران، ئەمەش ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بەغدا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی قووڵتر کردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە