1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات هەواڵی سەردانی نهتەنیاهووی پشتڕاست کردەوە
پەیام
دوای ئەوەی میدیاکانی قەوارەی زایۆنی هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەوارەکەیان بۆ ئیمارات بڵاو کردەوە، ئەمڕۆ ئیمارات هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئیمارات و راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەردانەکە رۆژی یەکشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی ئیمارات ئەنجامدراوە. نهتەنیاهوو لەم سەردانەدا لەلایەن هاوسەرەکەی و شاندێکی باڵاوە یاوەریکراوە، کە پێکهاتبوون لە وەزیری بەرگری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی دەزگای مۆساد و ڕاوێژکاری سیاسی دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە، میدیای ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە کە کۆبوونەوەی هەردوو لایەن لە فڕۆکەخانە بەڕێوەچووە و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاندووە. لە دیدارەکەدا نهتەنیاهوو داوای لە سەرۆکی ئیمارات کردووە بە ڕەسمی ئەو ڕاپۆرتانە بەدرۆ بخاتەوە کە باسیان لەوە دەکرد شێخ محەمەد بن زاید پێش هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ٤٥ خولەکیدا هۆشداریی لەبارەی هێرشێکی نزیکی بزوتنەوەی حەماس پێدابوو.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئیسرائیلی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای پشتگیریی مەعنەوی و رەتکردنەوەی هەر زانیارییەکی تایبەت بە قۆناغی پێش هێرشەکەی کردووە کە ببێتە هۆی شەرمەزاربوونی. ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو نهتەنیاهوو ئەو هۆشدارییانەی پشتگوێ خستووە و نەیداونەتە دامەزراوە ئەمنییەکان، بەڵام نووسینگەکەی بەتەواوی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختەی لە ئیماراتەوە پێنەگەیشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە