1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ههوڵدهدات پارهكانی له ئوردون بگهڕێنێتهوه
لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا دران و پەسەند کران لەنێویاندا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی.
ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەندکراوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای فەرمانگەی چاودێریی تەندروستیی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پڕۆژەیاسای پەیمانگەی پلاندانانی شار و ھەرێمەکان بۆ خوێندنی باڵا دراون و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراون، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێن.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕانەوەی ئەو پارانەی بە ڕێگەی نایاسایی بەدەستھاتوون، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی وەزارەتی دارایی و ئەندامێتیی وەزارەتی دەرەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبھێنرێت بۆ ھاوئاھەنگی لەگەڵ لایەنی ئوردونی، ئەوەش بە ئامانجی گێڕانەوەی ئەو پارانەی عێراق کە بەشێوەیەکی نایاسایی براونەتە ئوردون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ھەڵوەشاندنەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە (٢٥٢٧٤ی ساڵی ٢٠٢٥) پەسەند کراوە و وەزارەتی دەرەوە ڕاسپێردراوە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا بکات، بۆ بەدەستھێنانی داتا و زانیاری پێویست سەبارەت بە لیستی سزادانی ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە جێگای گومانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە