1 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق نیە

پەیام
ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا عێراق جێدەهێڵن، هاوکات، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەک وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانی و خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق ناوزەد دەکات. 

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەم هەنگاوە تەواوکاریی ڕەوتی دانوستان و لێکتێگەیشتنەکانی پێشووە کە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە دەستیان پێکردووە و خۆیشی لەماوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیدا بەشداریی تێدا کردووە. جەختیشی کردەوە کە کۆتاییهاتنی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان، زەمینە خۆش دەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی پتەوتر کە سەروەریی وڵات بەهێزتر دەکات. 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆڵی قوربانییدانی هاووڵاتیان و ئازایەتیی سەرجەم بەش و پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لە بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر گرووپە تێرۆریستییەکانی داعشدا بەرز نرخاند. 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕوونیشی کردەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە واتای کۆتاییهاتنی هاوبەشی نایەت، بەڵکو گواستنەوەیە بەرەو پەیوەندیی دووقۆڵیی ڕەسەنتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش. جەختیشی لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارەکانی ئاسایش، هەواڵگری، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ڕاهێنان و بەهێزکردنی تواناکان کردەوە بە ئامانجی سەقامگیرکردنی ئاسایش و پاڵپشتیکردنی خواستەکانی گەل بۆ ئاشتیی بەردەوام و گەشەپێدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    وەزارەتی بەرگریی عێراق: لەمڕۆوە هیچ سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نامێنێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق نیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هه‌وڵده‌دات پاره‌كانی له‌ ئوردون بگه‌ڕێنێته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی دەکرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق: بڕیاری ئاشتی و جەنگ لە دەستی دەوڵەتدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای عێراقی: گه‌شته‌كانی نێوان تاران و نه‌جه‌ف به‌هێڵی ئاسمانیی عێراق ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاونەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق بۆ چواری مانگ دواخرا

سەرەتا