4 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری بەئەزموونی
ئیتاڵی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، دەیەوێت تۆزی سەر مێژووی یانەیەکی
خاوەن شکۆ پاک بکاتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان، کۆنتی بۆچوونی خۆی لەسەر
وێستگەی داهاتووی لە جیهانی مەشقدانەوەدا خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا
ئامانجی تەنیا بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر نییە، بەڵکو دەیەوێت سەرکردایەتیی یانەیەکی
خاوەن مێژووی مەزن و لەمێژینە بگرێتە دەست کە لەم دواییانەدا درەوشاوەیی و پێگەی ڕاستەقینەی
خۆی لەدەستداوە، تاوەکو کار لەسەر زیندووکردنەوەی شکۆی ڕابردووی بکات و تۆزی لەسەر
لاپەڕە مێژووییەکانی لاببات تا جارێکی دیکە لە نێو زلهێزەکاندا ببریسکێتەوە.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، هەمیشە هەوڵ
دەدات یاریزانەکانی لەو ڕاستییە تاڵە تێبگەیەنێت کە ئەگەر لە یاریی کۆتایی مۆندیال
یان چامپیۆنسلیگ بدۆڕێیت و بچیتە پشووەوە، لەوانەیە وا بیربکەیتەوە دەرفەتی دیکە دێتەوە
پێش، لە کاتێکدا لە تۆپی پێدا هەموو کات دەرفەتی نوێ بوونی نییە و دەبێت هەر دەرفەتێک
وەک دواین هەلی ژیانت بقۆزیتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە