پێش 2 هەفتە 600 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات و کۆتایی بە کێشەکان دێت.

دادگای فەرەنسا بڕیاری کۆتایی لەسەر داخستن و هەڵپەساردنی ئەو سکاڵایە دا کە لەلایەن مباپێ دژی یانەی پێشووی، پاریس سانجێرمان، بە تۆمەتی "فشاری دەروونی و بێزارکردن" تۆمار کرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی دادگا بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و کشانەوەی بەرەی مباپێ لە بەدواداچوونی کەیسەکە بڕیاری داخستنی فەرمیی پەڕاوەکەی پەسەند کرد.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پارێزەرانی یاریزانەکە لە کاتی ململانێ داراییەکانی ساڵی ڕابردوودا سکاڵاکەیان پێشکەش کردبوو.

ڕەگی ئەم ململانێیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ کاتێک کارگێڕیی یانەی پاریسی بڕیاری دوورخستنەوەی مباپێی لە مەشقەکانی تیپی یەکەم دا دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کە ئەوکات بە هەوڵێکی یانەکە بۆ ناچارکردنی یاریزانەکە بە نوێکردنەوە یان جێهێشتنی پێشوەختە لەقەڵەمدرا، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک ناوبراو گەڕایەوە بۆ پێکهاتەکە و تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ لە پارک دی پرێنس مایەوە و پاشان بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر ڕووی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد.

جێگەی ئاماژەیە مباپێ پێشتر سەرکەوتنێکی گەورەی یاسایی لە دژی پاریس سانجێرمان بەدەستهێنابوو کاتێک دادگای کاری فەرەنسی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ بڕیاری کۆتایی دا بە پابەندکردنی یانە فەرەنسییەکە بە پێدانی بڕی ٦١ ملیۆن یۆرۆ وەک شایستە دارایی و پاداشتە ڕاگیراوەکانی، کە پاریس سانجێرمانیش تانەی لە بڕیارەکە نەدا و پارەکەی خەرج کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا