1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: حهوت مهرجمان بۆ كردنهوهی گهرووی هورمز ههیه
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران مەرجەکانی بۆ دانوستان و کردنەوەی گەروی هورمز ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە بەبێ جێبەجێکردنی حەوت مەرجەکەی تاران، گەرووەکە ناکرێتەوە.
محسن ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕایگەیاند وڵاتەکەی نە دەگەڕێتەوە بۆ مێزی دانوستان و نە گەرووی هورمزیش دەکاتەوە، هەتا ئەو کاتەی حەوت مەرجەکەی تاران جێبەجێ دەکرێن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشوو بەهۆی هەڵە لە ڕیزبەندی جێبەجێکردنی پابەندبوونەکاندا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام لەم جارەدا ڕیزبەندیی بابەتەکان زۆر روونە و دەبێت مەرجەکان لە سەرەتادا جێبەجێ بکرێن.
ڕەزایی جەختی لەوەش کردەوە کە گەروی هورمز بەشێکە لە گەرەنتی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر واشنتۆن پابەندبوونی خۆی بە بەڵێنەکانیەوە جێبەجێ بکات، ئەوا ڕێگەیەک بۆ دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز دەستەبەر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە