1 کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف: پێشكەوتنی دانوستانەكان بەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئێران

پەیام

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند كە هەر بەرەوپێشچوونێك لە پرۆسەی دیپلۆماسیی ناوچەكەدا بەندە بە جێبەجێكردنی حەوت مەرجە سەرەكییەكەی تاران.
قالیباف لە پۆستێكی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە ئێران چەندین جار و بە ڕوونی مەرجەكانی خۆی گەیاندووەتە نێوەندگیرەكان و هیچ نەرمییەك لەم بارەیەوە نانوێنن.
قالیباف دووپاتی كردەوە، كە تاران تەنها لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر و جێبەجێكردنی داواكارییە یاساییەكانی ئامادەی هەنگاوی نوێیە و ڕەتیدەكاتەوە سیاسەتی فشار و هەڕەشە بەرانبەر وڵاتەكەی سەركەوتوو بێت، چونكە بە وتەی ناوبراو پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەكان ڕاستی و وردەكاریی ئەم مەرجانە وەك بنەمای سەرەكیی هەر ڕێككەوتنێك لەبەرچاو بگرن  و بەبێ جێبەجێكردنیان هیچ دەرفەتێك بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی لە ئارادا نابێت.
حەوت مەرجەكەی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا خۆیان لە ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی بەرەكان لەوانە لوبنان و غەززە و یەمەن، هەڵگرتنی گەمارۆكان و گەمارۆی دەریایی، ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران، قەرەبووكردنەوەی زیانە دارایی و گیانییەكانی شەڕی ئەمریكا دژی ئێران، ڕێگادان بە تاران بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، هەروەها لەبەرچاوگرتنی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و پێدانی گرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی دەستدرێژییەكاندا دەبیننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: پێشكەوتنی دانوستانەكان بەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئێران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ئیسرائیل: ده‌رگامان به‌ڕووی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهوو داخستووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی عێراق پێشبینی چوار ڕۆژی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: ئێران پێشنیازێکی قەتەری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتیوانی من نه‌ته‌نیاهووی له‌ شكستی گه‌وره‌ پاراست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادوه‌ر گوێی له‌ وته‌كانی پارێزگاری میسان گرت و دواتر ئازادی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ پشتیوانی پێکهاتەی عەرەبی حکوومەت پێکدەهێنین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. به‌پێی ئه‌نجامی نیوه‌ی ده‌نگه‌كان؛ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیلدا نه‌ته‌نیاهوو له‌ پێشه‌وه‌یه‌

سەرەتا