1 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی لەگەڵ سعودیە و پاكستان پەسەند كرد

پەیام   

پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی «مەككە»ی لەگەڵ وڵاتانی سعودیە و پاكستان بە فەرمی پەسەند كرد.
دوێنێ پێنجشەممە، پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی «مەككە»ی پەسەند كرد، كە لە نێوان توركیا، سعودیە و پاكستاندا واژۆ كراوە، ئەمەش ڕێگە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازیی ئەنقەرە بۆ ڕیاز خۆش دەكات كە هاوكاتە لەگەڵ هێرشی حووسییەكان بۆ سەر شانشینەكە.
هەر سێ وڵات لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێككەوتنەكەیان واژۆ كردبوو لەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

بەپێی بەندەكانی ڕێككەوتنەكە، هەر پەلامارێك بۆ سەر یەكێك لە وڵاتانی بەشدار وەك هێرش بۆ سەر سەرجەمیان هەژمار دەكرێت و هاوكارییەكان بەهێز دەكات.
ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە هێرشی حوسییەكان بۆ سەر خاكی سعودیە زیادی كردووە، ئەوەش ئەگەری فراوانبوونی هاوكارییە سەربازییەكانی نێوانیان زیاتر دەكات.
 هەروەها پەرلەمانتارێكی پارتی دەسەڵاتداری توركیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، ئەنقەرە بەنیازە لە چوارچێوەی ئەم پەیمانەدا دەسەڵاتێكی یاسایی لە پەرلەمان وەربگرێت بۆ جێگیركردنی هێزی سەربازیی وڵاتەكەی لە ناو خاكی شانشینی سعودیەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی هەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی لەگەڵ سعودیە و پاكستان پەسەند كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕییان گرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران ڕێنمایی خۆپاراستن لە تەقینەوەی ئەتۆمی بۆ هاووڵاتییانی بڵاوکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوورین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ڵامه‌كانمان سنووری ناوچه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەسوکارەکەی: حه‌سه‌ن سەلامە لە زینداندا نۆ گوللەی پێوەنراوە و دۆخی لەوپەڕی مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: هێرشەکان بۆسەر جەزیرەی قشم سنورداربوون و فراوانتر نابن

سەرەتا