2 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی هەیە

پەیام   

ڕاوێژەكان لەگەڵ سەرۆكی قەوارەی زایۆنی دەریدەخات كە سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی لە نەتەنیاهوو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی قەوارەكە هەیە.
بەپێی ئەنجامی ڕاوێژی پارتە براوەكان لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆگی سەرۆكی قەوارەی ئیسرائیل، گادی ئایزنكۆت، سەرۆكی پارتی یەشار، پشتگیریی 67 ئەندامی كنیسێتی بەدەست هێنا بۆ ڕاسپاردنی بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، لە بەرانبەردا 46 پەرلەمانتار پێشنیازی ڕاسپاردنی بنیامین نەتانیاهۆیان كردووە.

پشتگیریی هەردوو فراكسیۆنی عەرەبی «موەحەدە» و «موشتەركە» هۆكارێكی سەرەكی بوو لە بەرزكردنەوەی ژمارەی دەنگەكانی ئایزنكۆت، چونكە هەردوو لیستەكە پێكەوە خاوەنی 19 كورسین.
حزبی موەحەدە بە سەرۆكایەتیی مەنسوور عەباس ناوبراوی كاندید كرد، هاوكات عۆفەر كاسیف بە ناوی لیستی هاوبەشەوە هەمان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
لە بەرانبەردا، حزبی «یەهدووت هەتوورا»ی هاوپەیمانی نەتانیاهوو، كە خاوەنی 7 كورسییە، لە كاندیدكردنی هەر كەسایەتییەك كشایەوە و دەنگی نەدا.

بەمەش ژمارەی دەنگەكانی ئایزنكۆت لە بەربەستی زۆرینەی پەرلەمانیی پێویست، كە 61 كورسییە لە كۆی 120 كورسیی پەرلەمان، بە ئاسانی تێپەڕی كرد.
بڕیاریشە یەكشەممەی داهاتوو، سەرۆكی ئیسرائیل كەسی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە شێوەیەكی فەرمی دەستنیشان بكات.
ئایزنكۆت زیاتر لە نەتەنیاهوو بۆ سەرۆكوەزیرانی قەوارەكە پێشنیاز كراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی لەگەڵ سعودیە و پاكستان پەسەند كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕییان گرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران ڕێنمایی خۆپاراستن لە تەقینەوەی ئەتۆمی بۆ هاووڵاتییانی بڵاوکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوورین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ڵامه‌كانمان سنووری ناوچه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەسوکارەکەی: حه‌سه‌ن سەلامە لە زینداندا نۆ گوللەی پێوەنراوە و دۆخی لەوپەڕی مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: هێرشەکان بۆسەر جەزیرەی قشم سنورداربوون و فراوانتر نابن

سەرەتا