1 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
دیموكراتەكان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پێناسە گومرگییەكانی ترەمپ دەدەن
پەیام
كۆنگرێسمانێكی دیموكراتەكان
بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی باجە گومرگییەكانی دۆناڵد ترەمپ و پێداچوونەوەی ڕێككەوتنە
بازرگانییەكان دەدات.
ڕیچارد نیڵ، كۆنگرێسمانی
دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا بەڵێنی دا باجە گومرگییەكانی دۆناڵد
ترەمپ هەڵبوەشێنێتەوە كە بە «ناڕەوا» وەسفی كردن، هاوكات پێداچوونەوە بەو ڕێككەوتنانەدا
بكات كە لە پشتی دەرگا داخراوەكاندا كراون.
نیڵ، كە چاوەڕوانكراوە سەرۆكایەتیی لێژنەی ڕێگە
و ئامرازەكان لە كۆنگرێس بگرێتەدەست، ڕۆژی 6ی 11ی 2026 ڕایگەیاند سیاسەتەكانی ترەمپ بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی
تێچووی گوزەران و نایەكسانیی دارایی، بۆیە دەبێت سیاسەتێكی شەفافتر پەیڕەو بكرێت بۆ
بەرژەوەندیی خێزانە كاركەرەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش
كرد لە پێشینەی كارەكانی پاراستنی ڕێككەوتنی ئەمریكا، مەكسیك و كەنەدایە بە سوودوەرگرتن
لە پێداچوونەوەی بەندەكانی.
ئەم لێدوانە دوای بەدەستهێنانی
زۆرینەی كۆنگرێس دێت لەلایەن دیموكراتەكانەوە لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا، ئەمەش دەرفەتی
ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی باجەكانیان پێدەبەخشێت.
سەرەڕای ئەوەش، هەڵوەشاندنەوەی
باجەكان لەوانەیە ڕووبەڕووی ڤیتۆی سەرۆك ببێتەوە، كە بەزاندنی ئەو مافەی سەرۆك پێویستی
بە دەنگ و پشتیوانییەكی زۆر فراوانی ئەندامانی پارتی كۆماری لە كۆنگرێسدا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە